بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی تایبەت بە دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی یەکەم، 100 دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بۆرسە، 300 دینار دابەزیووە.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا