سیستانی: پێویستە ژنانی ئێزدی و تورکمان لەدەست داعش ڕزگاربکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای ڕزگارکردنی ژنان و کچانی ئێزدی و تورکمان دەکات لە دەست ڕێکخراوی داعش.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی عەلی سیستانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سیستانی پێشوازی لە کریستیان ڕیچەر، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە پێویستە کاربکرێت بۆ ڕزگارکردنی ژنان و کچانی ئێزدی و تورکمان لە دەستی داعش.

هاوکات، ستایشی قوربانیدانی هێزەکانی عێراقی کرد لە شکستهێنان بە داعش و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕێکخراوەکە.

لەلایەکی دیکەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ کریستیان ڕیچەر و تیمەکەی خواست لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا