لە سلێمانی دەست بە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، بڕیارە سبەینێ سێشەمە لە سلێمانی دەست بە داشكردنی بەنزینی 690 دیناری عێراقی بكرێتەوە.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند:ئەمڕۆ بڕێكی باش لە بەنزینی عێراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و سبەینێ سێشەممە لەڕێی چەند وێستگەیەكەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاكسی و پاسدا.

وتیشی: بەڵێندراوە رۆژانە بڕێكی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت، ناردنی ئەو بڕە بەنزینەش بۆ پارێزگای سلێمانی لەسەر داواو هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بووە، كە لە چەند رۆژی رابردوو داوای لە بەرپرسانی بەغدا كردبوو ئەو جۆرە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی بەرزبووەتەوە و ئەمەش نیگەرانی شوفێران و هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و لە هەندێك لە پاسەكانی هێڵەكانی ناو شار كرێی هاتووچۆ لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا