وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بەڵێنێك بەكەركوكییەكان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بەڵێنی بەهاوڵاتیانی كەركوكدا بۆ سودمەند بوون لە موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی”.

ئەڵماس فازڵ، پەرلەمانتاری عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئایار سەردانی عادل ركابی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراقیم کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ھاوڵاتیانی کەمدەرامەتی کەرکوک.

وتیشی “داوام لەناوبراو كرد مامەڵەی ئەو ھاوڵاتیانەی ناوەکانیان گەڕاوەتەوە کارەکانیان لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەکانی فەرمانگەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کەرکوکە لە چوارچێوەی یاسادا ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت، بۆ پێدانی موچەی چاودێری كۆمەڵایتی”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بەلێنی هاوكاری تەواوی بۆ ئەوكەسانە دوپاتكردەوە كە ناویان بۆ سودمەند بوون لە موچەی چاودێری كۆمەلایەتی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا