پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق دژی هەمواركردنەوەی یاسایی باری كەسێتی دەوەستنەوە، بەهۆی ئەوەی لەیەكێك لەماددەكانیدا هەوڵ هەیە، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی خێزان منداڵ بە باوك بدرێت.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “یاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكردوە، بەڵام ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی یاسایی دژی ئەو خوێندنەوەیە بوین كەبۆی كراوە، چونكە رێكاری یاسایی تەواوی لەخۆ نەگرتبوو، ئێمەش لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆئەوەی راپۆرتی خۆی لەسەر بنوسێت”.
وتیشی “ژمارەیەك لە كوتلەكان كە یاسایی باری كەسێتیان دارشتووەتەوە بەشێوەیەكی زۆرەملێ خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە و خرایە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، ئێمەش وەك لیژنەی یاسایی دژی وەستاینەوە، بەوهۆیەوە چاوەڕوانناكرێت بەئاسانی لەم خولەی پەرلەمان تێپەڕێنرێت”.
بەوتەی ئەڵماس فازڵ، سەپاندنی یاساكان كارێكی خراپە، كە هەندێك جار لە پەرلەمانی عێراق پەیڕەودەكرێت، ئەوەی بووەتە كێشە لە یاسای باری كەسێتی ئەوە بڕگەیە كە باس لە خۆگرتنی منداڵ دەكات دوای هەڵوەشاندنەوەی خێزان، هەوڵ هەیە منداڵ بە باوك بدرێت.
هاوكات لای خۆشیەوە بههار مهحمود ئهندامی لیژنهی یاسای لەپهرلهمانی عێراق، دڵنیای بە دایكان داوە له خوێندنهوهی یهكهمی یاسای باری كهسیهتی تایبهت به لهخۆگرتنی منداڵ دوای جیابوونهوهی دایك و باوكیان، دهڵێت: لیژنهكه بهجۆرێك یاساكه دادهڕێژێتهوه كه له بهرژهوهندی ههموان بێت و ئەو هەموارەش ڕەتدەكەنەوە.