پەرلەمانتارێك: هەڵبژاردنی داهاتوو پڕدەبێت لە پەرلەمانتاری ناو فلاش میمۆری

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت “ژمارەیەك لە سەركردەكانی كوتلە سیاسیەكان رێگریان كرد، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق جگە لە ئامێری ئەلكترۆنی بەدەست جیا بكرێتەوە، دژی ئەوەبوون رێگری لە ساختەکاری بکرێت”.

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری عێراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگی نێوان سەرکردەی کوتلە سیاسیەکانی عێراق و کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکان لە شاری بەغدا بەرێوەچووە، لەو کۆبونەوەیەدا فشارکراوە بۆ ئەوەی چەند رێگریەک لە ساختەکاری دابنرێ بەتایبەتی ئەوەی کە هەمو دەنگەکان بە دەستیش جیا بکرێنەوە نەک تەنها ئەلیکترۆنی.

دەشڵێت “رێگر لێکراوە و کوتلە باڵادەستەکان دەیانەوێ هەمان تاس و حەمامی هەڵبژاردنی رابردوو بێت، دواجاریش بە نزیکی هەمان رێوشوێنی هەڵبژاردە پڕ ساختەکەی ۲٠۱۸ یان پەسەند کردۆتەوە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەوانەی خێریان لە تەزویری رابردوو بینیوە دژی ئەوە بون کە رێگری لە ساختەکاری بکرێ، واتە بە کوردی و بە کورتی هەڵبژاردنی داهاتوو پڕ دەبێت لە پەرلەمانتاری ناو فلاش میمۆری.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا