پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی پێنجشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ خوارووی 80 دۆلار دابەزی.
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 6_1_2022، یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نەوتی سووكی تەكساسیش بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دابەزینی نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت كە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس ئەم هەفتەیە بڕیاریاندا كە لە مانگی داهاتووەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەكانەوە، هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ كەمبوونەوەی قەبارەی بەنزینی یەدەگكراو لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە.