بە تۆمەتی فرۆشتنی ئایفۆن 13ی ساختە کەسێک دەستگیر کرا

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلەوە فیڵی لە هاوڵاتیان كردبوو

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لە سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە .

دوای ئەوەی كە چەند هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆمار كرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فیڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ بەڵام ساختە بووە ، بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

لەئێستادا تۆمەتبار (ك ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک