پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دواى سلێمانى له شارى هه‌ولێریش نرخى مریشك گران بوو، مریشكفرۆشێك ده‌ڵێت، هۆكارى ئه‌وه‌ى كه گرانبووه ئه‌وه‌یه، راسته‌وخۆ له كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكه‌وه ده‌ڕوات بۆ خوارووى عێراق، هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه حكومه‌ت هیچ پاڵپشتى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشك ناكات ئه‌وانیش ناچارن مریشك به‌خێونه‌كه‌ن.
له ئێستادا نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له شارى هه‌ولێر نزیك بووه‌ته‌وه له 4000 دینار، مریشك فرۆشێك ده‌ڵێت، هۆكارى گرانبوونى مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌بازاڕه‌كاندا كه‌م بووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مریشك ره‌وانه‌ى خوارووى عێراق ده‌كرێت، له‌شاره‌كانى خوارووى عێراق دێن به 3500 دینار له كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكه‌وه بۆ خوارووى عێراق ده‌به‌ن.
ده‌ڵێت، ئێستا له كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشك، كیلۆیه‌ك مریشك بووه به 3650 دینار، له‌م دۆخه‌ى ئێستاشدا بۆ هاووڵاتیان زه‌حمه‌ته، ساڵان كه مووچه باش بوو هاووڵاتیان كێشه‌یان نه‌بوو كه گران ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا تواناى كڕینیان نیه.
هۆكارێكى دیكه‌ى گرانبوونى نرخى مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت پاڵپشتى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشك ناكات، ده‌رمان و عه‌له‌ف و گاز‌و غاز كرێى كاره‌با هه‌مووى له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكه.