پارێزگاری هەولێر: ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە ئاو بەفیڕۆدەدەن

-پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی ئاو و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی ئاو بەفیڕۆدەدەن و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییان کردۆتە سەر تۆڕەکانى ئاوى پاکى ماڵان.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا نوسی، “له‌دیوانى پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و دەرەنجامى چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوى، سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکمان کرد”.

وتیشی، “لەکۆبوونەوەکەدا بەدواداچوونمان بۆ کارەکانى لیژنەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و ژوورى عەمەلیاتى پارێزگاى هەولێر کرد کە لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا چی کراوە بۆ چارەسەرکردنى کەم ئاوى و کێشە و گرفتەکانى”.

باسی لەوەشکرد، “لەوبارەیەشەوە ته‌ئكیدمان لە خێراکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى بۆ بیرى گەڕەکەکان کردەوە. ئەوە جگە لەوەى جەختمان لە بەستنەوەى سەرجەم ئەو بیرانەى کە تاوەکو ئێستا نەبەستراون لەگەڵ تۆڕى گشتى ئاو کردەوە، لەو شێوینانەى کە پێویست دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا