ئێران بۆ ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر کەرتی غەززە رانەگریت، دەستوەردان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران پەیامێکی بۆ ئیسرائیل ناردوو و داوا دەکات گرژیی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەستێندرێت. هۆشدرایشی دا لەوەی کە ئەگەر ئۆپراسیۆنەکانی سەر کەرتی غەززە بەردەوام بێت، دەستواردان لە شەڕەکەدا دەکەن.

دوو سەرچاوی دیپۆلماتکاری ئێرانی بە ئاژانسی ئەکسیۆس-ی ئەمریکیان راگەیاندووە، ئێران لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و “دوێنێ پەیامێک دراوە بە ئیسرائیل کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە [ئێران] دەستوەردان دەکات”.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هۆشدارییە لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و تۆر وینسلاند، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، دراوە بە گوێی ئیسرائیلدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە، ئێران نایەوێت ئاگری شەڕەکە تەشەنەبسێنێت و وڵاتانی هەرێمیی ناوچەکە بگرێتەوە. بەڵکو کاردەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان کە لەلایەن حەماسەوە گیراون.

ئەمیر عەبوڵاهیان بە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ووتوە، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوامبێت لەسەر هێرشەکانی بۆسەر غەززە و ئۆپراسیۆنی زەمینی لە غەززە دەستپێبکات، ئەوا ئێران ناچار دەبێت وەڵامبداتەوە و دەستوەردان بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “ئێران هێڵی سووری خۆی هەیە و پێویستە ئیسرائیل ئەو سنوورانە نەبەزێنێت”. وتیشی، “پێویستە ئیسرائیل دەست هەڵگرێت لە کوشتنی هاوڵاتیی مەدەنی و بێتاوان، چونکە لەوانەیە سبەینێ پەشیمان ببێتەوە”.

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە رۆژی 7ـی ئەم مانگە، پاش هێرشێکی بەفراوانی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ئەو وڵاتە، دەستیان پێکرد. بەپێی نوێتری ئامارەکان، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، زیاتر لە دوو هەزارو 300 هاوڵاتی فەڵەستینی و زیاتر لە هەزارو 200 هاوڵاتی ئیسرائیلی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا