تەندروستی روسیا: ڤاكسینە روسیەكە كاریگەری لەسەر ژنانی دووگیان نییە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی روسیا ڕایگەیاند، بەگوێرەی داتاكان ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی بۆ ئافرەتانی دووگیان سەلامەتە و هیچ كاریگەریەكی خراپی نییە.

میخائیل موراشكۆ وەزیری تەندروستی روسیا رایگەیاندوە، بەپێی داتاكانی لێكۆڵینەوە دەركەوتوە كە ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی بۆ ژنانی دوگیان سەلامەتە و لەكاتی بەكارهێنانیدا كاریگەری خراپیان لەسەر دروست ناكات.

وەزیری تەندروستی روسیا وتیشی، ” ئێستا سەرقاڵن بۆئەوەی گۆڕانكاری لە ڕێنماییەكانی بەكارهێنانی ڤاكسینی سپۆتنیك بۆ ژنانی دوگیان بكرێت”.

لەلایەكی دیكەوە، سەنتەری نیشتمانی “گامالیا”ی بۆ نەخۆشیە گواستراوەكان و توێژینەوەی ورد لە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا رایگەیاندوە، ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی هیچ كاریگەریەكی جدی لەسەر لە ژنانی دووگیان نییە.

روسیا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020،هەڵمەتێكی كوتانی گشتی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێكرد، تائێستاش 17 ملیۆن كەس یەكەم ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا