داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، مانگی ئابی رابردوو، نەوەد و پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و كۆی گشتی داهاتەكەشی، بریتیە لە (شەش ملیار و پێنجسەد ملیۆن) دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، مانگی رابردوو نەوەد و پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان لەڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نیشتمانی نەوت (سۆمۆ) ەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات كردوە، هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 69.2 فرۆشراوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار جێگیربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا