بەهۆی هەڵەیەكی هونەرییەوە هەشت ئەفسەرو سەربازی سوپای عێراق كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کاتی کارکردنی تیمێکی هونەری سوپای عێراق لە شاری تکریتی سەر بە پاریزگای سەڵاحەدین بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی پاشماوەی چەكدارانی داعش، بەهۆی هەڵەیەکی هونەرییەوە تەقینەوە روویدا و بەو هۆیەوە هەشت ئەفسەر و سەربازی سوپا و پۆلیسی عێراق کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، تیمێكی ئەندازیاری سەربازی سوپای عێراق لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە كاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و پاشماوەی چەکدارانی داعش، بەهۆی هەڵەیەکەوە تەقینەوەیەک روویداوە و بەوهۆیەشەوە شەش ئەفسەرو سەربازی سوپای عێراق و دوو كارمەندی پۆلیسی نەوت كوژراون.

ناوچەی بێجی یەکێک لە گرنگترین پاڵاوگەکانی نەوتی عێراقی تێدایە، لە ساڵی 2014 کەوتە دەست چەكدارانی داعش و ساڵی 2016 سوپای عێراق دەستی بەسەردا گرتەوە.

ئەو ناوچەیەی كە لەكاتی لەناوبردنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش تەقینەوەكەی تێدا بووە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگاکانی ” ئەنبار لەسنوری سووریا و هاوسنوریشە لەگەڵ پاێزگاكانی موسڵ و كەركوك و زۆربەی ناوچەكانی شاخاوی و بیابانن و لەئێستاشدا بەشێكی زۆری گروپەكانی چەكدارانی داعش لەوسنورەن و سەرقاڵی ئەنجامدانی چالاكین،هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش چەندین جار بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو سنورانە ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا