ئەو کەسەی لەماڵی عەلی مەحمود دەستگیرکراوە تۆمەتبارە بە کوشتنی کاوە بازیانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە ماڵی عەلی مەحمودی چالاکوانی بواری جینۆساید لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە تۆمەتبارە بە کوشتنی کاوە بازیانی.

ئەمڕۆ سێشەممەلە ماڵی عەلی مەحمود، چالاکوانی بواری جینۆساید، کەسێک دەستگیرکرا کە تۆمەتبارە بە کوشتن و سزای هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە تۆمەتبارە بە کوشتنی کاوە بازیانی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی کافرۆشی.

رۆژی هەینی 21-4-2023، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کاوە بازیانی لە شەقامێکی سەرەکی بازیان بووە و تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا