پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، “ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی، لە نوێترین ھەنگاودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن”.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، پێشوازی لە ئەحمەد زاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد و پێخۆشحاڵبوو بەدەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە، هاوکات، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری، ئامادەیی ھەموو کارئاسانییەکی دەربڕی.
لایخۆیەوە کونسوڵی گشتی ئیمارات، دامەزراندنی ئەنجوومەنەکەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی شەش بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن.