دوای مانگێک تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک توانییان تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 20-04-2024، عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، دوای مانگێک لە پڕۆسەی گەڕان، تیمەکانیان توانییان لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ تەرمی ئەو گەنجە ئێزدییە بدۆزنەوە کە لە رۆژی 19-03-2024، لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو لەگەڵ خۆی بردبووی.

گەنجەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی “رۆژڤان ئیدریس”ە. بە وتەی، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 07-04-2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک توانییان تەرمی دووەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە گەڕەکی شندۆخا بدۆزنەوە.

پێشتریش و لە رۆژی پێنجشەممە، 28-03-2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە هاوکاری نزیکەی 600 هاووڵاتیی دهۆک و دەوروبەری توانییان تەرمی یەکێک لەو هاووڵاتییانەی، لافاو بردنی، لە بەنداوی مووسڵ بدۆزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا