پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی داواکاری ڕەوتی سەدری بۆ کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕەتکردووەتەوە و جەختی لەوەش کردەوە کشانەوەی ڕەوتی سەدر هەڵەیەکی ستراتیژی بوو.
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر پێشتر ئاگاداری کردینەوە لەوەی دەکشێتەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، داوای لە ئێمەش کرد بکشێینەوە، بەڵام ئێمە بە باشمان نەزانی و پێمانڕاگەیاند، بە کشانەوەی ئێمە و سوونەکان بۆشایی دروست دەبێت.
جەختی لەوەش کردەوە، بڕیاری کشانەوەی ڕەوتی سەدر هەڵەیەکی ستراتیژی بوو.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش باسی لەوەکرد، لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا زۆر کێشەی چارەسەرنەکراو هەیە.