زۆرترین گەشتیار ڕوو لە سلێمانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، نزیکەی 110 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردوە .

علی ڕۆوف غفور بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەڕێگەی روونكردنەوەیەكەوە ئاماژە بەوەدەكات، بەپێی ئاماری بەڕوەبەرایەتییەكەیان لەماوەی هەشت ڕۆژ و لە بەرواری 11تا 18ی ئایار بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ، 110 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردوە لەو ڕێژەیە زیاتر لە90% یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە .

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، گەشتیاران لە ڕێگەی بازگە و خاڵی سنوری و فڕۆکەخانەوە ، گەشتەکانیان ئەنجامداوە و لە تەواوی ئەو دەروازانە مەرجە خۆپارێزیەکان بە تایبەت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ جێبەجێکراوە .

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە پێی زانیاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن ، تەواوی میوانخانەکان و زۆرینەی مۆڵ و رێستۆرانت و خواردنگەو بنکە گەشتیاری و میلیەکان توانیویانە پێشوازیەکی زۆر لە میوانانی شارەکە بکەن و بەوەش سلێمانی لە چاو شارەکانی دیکەی هەرێم زۆرترین گەشتیار سەردانی کردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا