حەلبوسی سەردانی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی سیاسی کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پایتەختی هەرێم دەکات و یەکێک لەو بابەتانەی بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.”

ئەوەش هاتووە، بڕیارە حەلبوسی لەسەر چەند بابەتێکی سیاسی گرنگ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا