مەسروربارزانی سوپاسی كازمی دەكات بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتەر پەیامێكی بڵاكردەوە و نووسیویەتی، خۆشحاڵم رایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە رێككەوتنێك كە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە‌، ئەوەش لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە حیساب دەكرێت تا ئێستا.

دوابەدوای بڕیاری ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا كازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد.

تویتەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوا بەدوای ئەوە دێت كە لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەم نزیكانە دەرەنجامە باشەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەردەكەوێت و فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم مژدەی خۆش دەبیستن.

مەسرو بارزانی لە تویتەكەیدا ئەوەی خستەڕوو، خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێكەوتنێك كە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە، ئەمەش لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە حیساب دەكرێت بە (أثر رجعی).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا