لەسەر داوای كورد دەنگدان لەسەر بازنەكانی كەركوك و موسڵ دواخراوە

پۆڵەتیك پرێس
لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بازنەكانی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای عێراقی پەسەندكرد، لەسەر داوای كورد و چەند لایەنێكی دیكە، دەنگدانی لەسەر بازنەكانی كەركوك و موسڵ دواخرا بۆ كاتێكی دیكە.

لەو بارەوە شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا پەرلەمان بازنەكانی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای عێراقی پەسەندكرد لەسەر داوای كورد و چەند لایەنێكی دیكە دەنگدانی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك و موسڵی دواخست تا ئەو كاتەی لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن لەسەر بازنەكانی ئەو دوو پارێزگایە.

شیروان میرزا وتیشی: ئەو پێوەرەی دیاری كراوە بۆ بازنەكانی هەڵبژاردنی هەر پارێزگایەك بەپێی كۆتایی ژنانە، هەرچوار كورسی و بازنەیەك.

لە ماوەی رابردوودا بڕگەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنی عێراق زۆرترین مشتومڕی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی لێكەوتەوە، ئێستاش بە تەواوی فراكسیۆنەكان لەسەر 18 پارێزگاكەی عێراق نەگەشتوونەتە رێككەوتن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق لە 6ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا