ئاری هەرسین: ئێمە ستۆپمان بە داعش کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاری هەرسین، سەرۆکی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم هێرشانەی ئێستای داعش بەتەنها پەیوەندی نیە بە هەرێمی کوردستانەوە بەڵکو پەیوەندی هەیە بەو گۆڕانکارییانەی لە داهاتویەکی کورتدا بەسەر عێراقدا دێت، وتیشی: ئەمە پەیامەکەیە واتە لەمەودا ئیتر ئیستقراری ئەمنی نابێت.

ئاری هەرسین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئەم هێرشانەی ئێستای داعش بەتەنها پەیوەندی نیە بە هەرێمی کوردستانەوە بەڵکو پەیوەندی هەیە بەو گۆڕانکارییانەی لە داهاتویەکی کورتدا بەسەر عێراقدا دێت، مەبەستیشم لەوە جێهێشتنی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانە کە وا بڕیارە عێراق جێبهێڵن، ئەمە ئینزارێکی ڕوونە کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئیتر ئەو شوێنە ئەمانە نەبێت کە بۆچونمان وابوو”.

ئاری هەرسین دەپرسێت: چۆن دەزگای هەواڵگری ئێمە نەیتوانیووە بایی ئەوەندە زانیاری کۆ بکاتەوە کە پێش ئەوەی هێرشی داعش ڕووبدات ئەم بتوانێت ڕێگری لێ بکات؟! بەڵام ئەگەر ئێمە سەیر بکەین لە مانگی شەشی 2014 زیاتر لە شەست هەزار سەربازی عێراقی یان گیرا، یاخود کوژرا یا بە دیل گیران، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی کە دەزگایەکی هەواڵگری بە هێزی هەیە وە هەماهەنگیەکی باشی هەیە لە گەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان کە بێگومان ئەمەریکا بە زانیاری هاوکارییان کردوون.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئەگەر داعش بیویستایە زۆر بە ئاسانی نیوەی بەغدادی دەگرت لە 2014 بەس تاکتیکی خۆی گۆڕی ئێ حەقە ئەم بەراوردەی خەڵک و ئەم پرسیارە لە دەوڵەتێکی وەک عێراقیش بکرێت کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی خۆ ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆ نین ئێمە بەشێکین لەو دەوڵەوتە سەربەخۆیەی لە ماوەی 48-72 سەعات هەر خەریکبوو تەسلیم بێت، ئیتر چۆن هەرێمی کوردستان دەتوانێت! هێشتا ئێمە باشتربوین ئێمە بوین کە ستۆپمان بە داعش کرد لە 2014”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا