هەڵوێستی روسیا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ناتۆ لە دەریای رەش

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی روسیا پەیمانی وەڵامدانەوەی گونجاویدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ناتۆ لە دەریای رەش و جەختی لەوەکردەوە، ناتۆ لە شوێنێکی هەڵەدا بۆ هەڕەشە گەڕاوە.

پێشتر ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانانی ناتۆ رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ بەتەنیا ناتوانن مامەڵە لەگەڵ بەرهەڵستییەکانی روسیا بکەن بۆیە پێویستە بەیەکەوە ئەم کارە بکەن.

رۆژی چوارشەممە لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لەناو هاوپەیمانی ناتۆ ستۆلتنبێرگ وتی: ئەمڕۆ بە بەشداری سوید و فنلەندا و سەرۆکی دیبلۆماسی یەکێتی ئەوروپا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی روسیا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کاممان ناتوانین بەتەنیا مامەڵە لەگەڵ روسیا بکەین، بەڵام بەیەکەوە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین.

لەماوەی رابردوودا، هاوپەیمانی ناتۆ روسیای بە رەفتاری دوژمنکارانە تۆمەتبارکرد و جەختی لەوەکردەوە، پێویستە بەر بەو رەفتارانەی روسیا بگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا