موقتەدا سەدر پەیامی نوێی هەیە و داوا دەكات عێراقییەكان رۆژی هەینی ئەم كارە بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای كردووە، بۆ یادی لەدایكبوونی( فاتمە الزهرا)، رۆژی هەینی داهاتوو لە تەواوی عێراق نوێژی بەكۆمەڵ ئەنجامبدرێت، كە داوای محەمەد سەدر بووە وەك نەریتێك ساڵانە زیندوو بكرێتەوە.

رۆژی دوو شەممە 1-1-2024، بە رێنمایی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، نووسراوێك بەناوی سەرپەرشتی گشتیی نوێژی هەینی و بەكۆمەڵ بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، بە فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بڕیاردراوە نوێژی بەكۆمەڵ لە سەرتاسەری عێراق، رۆژی هەینی ئەنجامبدرێت كە دەكەوێتە رێككەوتی 5ی كانوونی یەكەمی 2024، نووسراوەكە داواش لە لایەنگران دەكات، درێخی نەكەن بۆ زیندوو كردنەوەی ئەو بۆنەیە لە رۆژی هەینیدا.

محەمەد باقر سەدر، لە 1ی مارسی 1935 لە كازمییە لەدایك بووە، مەرجەعی شیعە و دامەزرێنەری حزبی دەعوەی ئیسلامی بووە، لە ساڵی 1980 و لەسەردەمی حكومڕانی سەددام حسێن، بە تۆمەتی سیخوڕی و نۆكەریكردن بۆ ئێران، لە سێدارە درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا