شۆفێرانی كەركوك دژی زیادكردنی باج گردبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە كەركوك دژی زیادكردنی باج لەسەریان گردبوونەوەو داوایان كرد باجیان لەسەر هەڵگیرێت.

ئەو شۆفێرانە لەنزیك بازگەی شوان لەسەر رێگەی كەركوك-هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامداو باسیان لەوەكرد زیادكردنی باج بووەتە هۆی بارگرانی بۆیان و داوایان كرد لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو بڕیارە هەڵبوەشێننەوە.

هاوكات داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك كرد، بەدەم داواكەیانەوە بێن و ئەو رێكارانە هەڵبوەشێننەوە كە بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

گردبونەوەكە دوای ئەوە هات، لەئێستادا هەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە كەرەستەكانی بیناسازی دەگوازنەوە، كاتێك دەڕۆنە ناو پارێزگای كەركوك، بڕی 10 هەزار دیناریان وەك باج لێوەدەگیرێت، بەوتەی شۆفێرانیش ئەو بڕیارە بارگرانی زۆری لەسەر ئەوان دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا