ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی گشتگیر دژی ئێران ئامادەدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەناڵی i24newsی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ جەنگێکی گشتگیر دژی ئێران ئامادە دەکات، کە تەنیا وێستگە ئەتۆمییەکان ناگرێتەوە.

لە راپۆرتێکی کەناڵی i24newsی ئیسرائیلیدا هاتووە، “ئیسرائیل خۆی ئامادەدەکات هێرشبکاتەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران”، لەو راپۆرتەدا هاتووە، جگە لەوە ئیسرائیل خۆی ئامادەدەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە بەرفراوانکردنی بژاردەکانی دژی ئێران و گەیشتن بە جۆرە جیاوازەکانی موشە و بۆمب و چەک تا لە داهاتوودا هێرشی گشتگیر بکاتەسەر ئێران”.

بەپێی ئەو راپۆرتە، “کردنەئامانجی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە سێ قۆناغ بەڕێوەدەچێت ئەویش، قۆناغی پێش هێرشکردن، قۆناغی هێرشکردن، قۆناغی دوای هێرشکردن”.

ئەوەش هاتووە، ئیسرائیل نیازەکانی خۆی بۆ کەس ئاشکرا ناکات لەبارەی ئەو هێرشانە جگە لە ئەمریکا، کە رەنگە ببێتە هاوبەشێکی نهێنی لەم هەنگاوەی دژبە ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا