نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 75 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 68 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی چین و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا