نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 111 دۆلارمامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 2ی تەمموزی 2022، بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیل پرایز یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 108 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، بەردەوام نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا دێت ئەویش بە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا