نەتەوەیەکگرتووەکان: شیرین ئەبوعاقلە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “شیرین ئەبوعاقلە، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی ئەمریکی لە ڕۆژی 11ی ئایار بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا”.

ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی کۆمسیۆنی نەتەوەیەکەگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف ئاماژەی بەوەکرد، “سەرجەم ئەو زانیارییانەی کۆمانکردووەتەوە، ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل بوون تەقەیان لە شیرین ئەبو عاقلە کرد و کوشتیان و عەلی سەمودی هاوڕێشیان بریندار کرد”.

وتیشی، “ڕووداوەکە وەک ئەوە نییە کە سەرەتا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاماژەیان پێکرد، گوایە بە تەقەی هەرەمەکی چەکدارانی فەڵەستین شیرین کوژراوە”.

شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگی فەڵەستین بوو کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی بوو، لە ڕۆژی 11ی ئایاری ڕابردوو لەکاتی ڕووماڵی کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی بەتەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا