پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ساختەکاری و فێڵکردن لە هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر 20 تۆن تایتدا دەگرن و گەنجینەکەی دادەخەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە لە ناوچەی تانجەرۆ – مەیدانی دارەکە دەست بەسەر بڕی 20 تۆن تایتدا گیراوە کە خاوەنەکەی ساختەی جۆر و بڕەکەی کردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنەکەی ساختەکاری لە جۆر و بڕەکەیدا کردووە و لەجۆری تایتی جلشۆردنی دەستییەوە کردوویەتی بە تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیک.
ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گەنجینەکە (بێ ناوە) دادەخرێت و تەواوی تایتەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.