سەرۆكی ئۆكراینا پێشنیازی بەستنی لووتكەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین بۆ بایدن دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی پێشنیازی بەستنی لووتكەی سێقۆڵی لەگەڵ ڤادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد.

ئەندریە یرماك ، سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراینا، لە لێدوانێكدا سوپاسی وڵاتەكەی ئاراستەی ئەمریكا كرد بۆ ئەو هەوڵی نێوەندگیرییەی كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی هەرێمی دونباس دەیدات.

ئەندریە یرماك راشیگەیاند، سەرۆكی ئۆكراینا پێشنیازی بەستنی لووتكەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین بۆ بایدن كردووە كە دەكرێت بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.

نزیكەی حەوت ساڵە پەیوەندییەكانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی لكاندنی نایاسایی رووسیا بۆ دوورگەی كریمیا و پشتگیریكردنی بۆ جوداخوازان لە دونباس دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا