ئەنجومەنی هەماهەنگی وڵاتانی کەنداو ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نایف فەلاح حەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هەماهەنگی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی کرد بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

نایف فەلاح حەجرەف جەختی لەوەکردەوە، ئەنجومەنی هەماهەنگی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی هەموو ئەو هەنگاوانە ڕەتدەکاتەوە کە پێشێلکارین بۆسەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە برەوبدرێت بە هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی هەماهەنگی و عێراق بەوجۆرەی خزمەت بەهەردوولا بگەیەنێت.

بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئێران دەستی کرد بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی کوردی لەنێویشیاندا کۆیە و زڕگوێز و پردێ و ناوچە سنورییەکانی برادۆست و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا