پۆڵەتیك پرێس
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێكدا كوژرانی 14 سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە شەڕ و پێكدادانەكانی دوو رۆژی رابردووی نێوان هێزەکانی پاراستنی گەل و سوپای توركیا 14 سەربازی سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان كوژراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بۆردومانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە بەفڕۆكە بەردەوامیی هەیە بەڵام هیچ زیانێکی بۆسەر هێزەكانی هەپەگە نەبووە.
راگەیەندراەكە ئاماژە بەوەشدەكات، لەئەنجامی شەرو پێكدادانی نێوان هێزەكانی پاراستنی گەل و چەكدارانی سوپای توركیا لەناوچەو چیاكانی ئاڤا شین و مەتین چەندین پارچە لەكەل و پەلی سەربازی دەست هێزەكانی هەپەگە كەوتووە.