پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکانەوە فرۆشگای بەهاراتی ئەرینی داخست.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان و کەمتەرخەمی لە شێوازی هەڵگرتنی خواردەمەنییەکان، لیژنە هاوبەشەکان فرۆشگای (ئەرین)ی لە بازاڕی حەوزەوشکەکە داخست، ئاگاداری خاوەنەکەی کردەوە پابەندی هەموو مەرج و رێنماییەکان بێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی داواش دەکات، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.