پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سنووری ناحیەی بەرزنجە (سرچۆک) هاوڵاتییەک دەستگیرکرا کە 10 داری تەمەن 100 ساڵەی بڕیبوویەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە داری داستانەکانی سنوری بنکەکەیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە دەرچوون بۆ سنورى گوندی( حاجی مامەند ) ، هەروەها توانییان هاووڵاتییەک دەستگیربکەن کەهەستابوو بە بڕینەوەی (١٠) داری سروشتی لەجۆری بەڕوو کەتەمەنیان لەنێوان (٧٠ بۆ ١٠٠) ساڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.