ئۆکرانیا داوای یارمەتی سەربازی لە ئەمریکا دەکات بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڕوسیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆکرانیا داوای پاڵپشتی فراوانی سەربازی دەکات لە ئەمریکا، دوای مانگێک لە سەردانیکردنی وەزیری بەرگری ئۆکرانیا بۆ لای هاوتا ئەمریکیەکەی لە وەزارەتی بەرگری، کە داوای هاوکاری ئەمنی کرد.

ئامانجی داواکردنی یارمەتی سەربازی لە لایەن اۆکرانیاوە بە هۆی ئەو هەڕەشانەیە کە لە لایەن سوپای سوریا لە نزیک سنورەکانی بۆ وڵاتەکەی دروست بووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامە جیهانیەکان بڵاو کراوەتەوە، لە ئێستادا بەپرسانی ئۆکرانیا پێویستیان بە بەهێزکردنی هێزە سەربازییەکانیانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی مۆسکۆ و وەڵامدانەوەیان.

ئاماژەیان بەوەشدا، داوای سیستمەی دژە موشەکی بەهێزیان لە ئەمریکا کردووە، ئەمریکاش داواکانیان لەبەر چاو دەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆكرانیا، لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوودا 175هەزار سەرباز بۆ هێرشەکە ئامادەکراون لەگەڵ 100 یەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا