“لە حاڵەتی هەڵگرتنی سزاکان یەک کاتژمێریش لە پابەندبوون بە رێککەوتن دواناکەوین”

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵەتی هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکان لەسەر ئێران، وڵاتەکەی یەک کاتژمێریش لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی دواناکەوێت.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی پەرلەمانی وڵاتەکەی، ڕایگەیاند، یاسای پەرلەمان بەجۆرێکە کە بەربەستەکانی لەسەر بەرهەمهێنانی ئەتۆمی هەڵگرتووە دۆخێکیشی دەستبەرکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی هەڵگرتنی سزاکان.

جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکەی داوا دەکات سەرجەم سزاکانی بەشێوەیەکی کرداری و خێرا لەسەر هەڵبگیرێت.

قالیباف وتیشی، ” لە حاڵەتی هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکان لەسەری، وڵاتەکەی یەک کاتژمێریش لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی دواناکەوێت، ئامۆژگاری دوژمنیش دەکەین پابەند بێت و بەخێرایی سزاکان هەڵبگرێت لەجیاتی ئەوەی گفتوگۆکان درێژبکاتەوەو داواکاری ناواقیعی پێشکەش بکات”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا