هەردوو وەزارەتی كاری هەرێم و ئێران یاداشتێك واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە رێگەی سەرقونسوڵی ئێران لە سلێمانی، یاداشتێكی لێكتێگەشتنی وەزارەتی كاری ئێرانی واژۆكرد بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی ڕەوشی كار و كرێكاران لە هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 29ی ئایار كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرقونسوڵی ئێران لە سلێمانی كۆبوونەوە بەمەبەستی واژۆ كردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی كاری ئێران و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی هەندێك كێشە و بەرەو پێشبردنی ڕەوشی كار و كرێكاران لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەش هاتووە، گرنگترین ئەو سێكتەر و بابەتانەی كە لە یاداشتەكەدا هاتووە بریتین لە هاوكاری ئێران بۆ مامۆستایانی سەنتەرەكانی ڕاهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و گەنجانی هەرێم لە سنە و مەریوان و‎ چارەسەركردنی كێشەی ئیقامەی هێزی كاری ئێرانی لە هەرێم .

بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئاڵ و گۆڕی زیندانیانی ئێران و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا