لە جۆرجیا دووبارە دەنگەكان هەژمار دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند، بڕیاردراوە دووبارە تەواوی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەو ویلایەتی جۆرجیا بەدەست هەژمار بكرێنەوە.

براد رافینسبیرجەر سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا كە بە وەزیری دەرەوەی ئەو ویلایەتە دادەنرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ویلایەتی جۆرجیا سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردنەكە بەدەست هەژمار دەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەرووی ژمارەوە ئەنجامەكان زۆر لەیەكەوە نزیكن.

دەشڵێت، ‌”دەمانەوێت بەر لە كۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە دووبارە دەست بە ژماردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا بكرێتەوە”.

رۆژی سێی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا دەستیپێكرد، لە هەڵبژاردنەكەشدا جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازییەكی زۆر لە دۆناڵ ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكانی بردەوە.

دوا راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانیش، ترەمپ كەمپینێكی بۆ وەستاندنی پرۆسەی هەژماركردنی دەنگەكان لە ویلایەتەكانی جۆرجیا، میشیگان، پێنسلڤانیا و ویسكۆنسن راگەیاند، تا ئێستاش دان بەو شكستەدا نانێت كە لە هەڵبژاردنەكەدا بەسەری هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا