نەتەوە یەكگرتووەكان: داعش چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

تیمێكی لێكۆڵینەوەی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، گروپی چەكداری داعش لە عێراق چەكی كیمیاییان دژی خەڵكی مەدەنی بەكارهێناوە.

بەپێی راپۆرتی تیمەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركەوتووە، داعش لەكاتی داگیركردنی چەند ناوچەیەك لە ساڵی 2014، داعش كیمیایی دژی خەڵكی مەجەنی ناوچەكە بەكارهێناوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو گروپە چەكدارە لەكاتی داگیركردنی پارێزگای موسڵ سودیان لە تاقیگەی زانكۆی پارێزگاكە وەرگرتووە ئەوەش بۆ دروستكردنی ئەو چەكە كیمیاویانە بەكاریان هێناوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا گروپی چەكداری داعش كە لەسەر ئاستی دونیا بە “تیرۆریست” لە قەڵەم دەدرێن لە عێراق و سوریا چەندینجار پەلاماری هێزی ئەمنی و خەڵكی مەدەنیانداوەو هێرشی لە ناكاویان كردوەتە سەر هەندێك لە ناوچەكانی ئەو دوو وڵاتە، بێ گوێدانە هیچ شتێك دانیشتوانەكەیان رووبەڕووی كوشتن و ئازاردان كردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا