پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتەکانی خوێندی باڵاو تەندرووستی هەرێم بڕیاریاندا بە دابینکردنی ستافی ئەکادیمی و گۆڕینی پۆڵێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، شاندێکی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى شاندێکی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى بریکارى وەزارەتی خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و راگرى کۆلێجى پزیشکى زانکۆی گەرمیان سەردانی وەزارەتی تەندرووستیان کرد و لەلایەن د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی و پێشوازییان لێکرا.
لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان و لە هەمان کاتدا باس لە نەخشە رێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە کرا.
وەزیری تەندرووستیی هەرێم، ئامادەیى نیشاندا بۆ دەستەبەرکردنى ستافى پێویست بۆ کۆلێژەکە لەڕێگەى گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکى کۆلێژى پزیشکى و دواتریش تەنسیب کردنەوەیان بۆ سەر وەزارەتى تەندروستى بە رەچاوکردنی رێوشوێنە زانستی و کارگێڕییەکان.
هەروەها بڕیاردرا هەردوو وەزارەت پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ گۆڕینی پۆلێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بەمەبەستى راهێنان و ئەنجامدانى لایەنى پراکتیکى خوێندکاران و قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان.
پێشتر خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی گەرمیان گردبوونەوە و داوایانکرد، چارەسەری کەمی ستافی وانەووتنەوە بکرێت و نەخۆشخانەی فێرکارییان بۆ فەراهەم بکرێت و دانپێدانان بۆ بڕوانامەکانیان بکرێت لەلانە حکومەتی عێراقییەوە. هەروەها داواشیان کرد، ئەوكاتەی كێشەكان چارەسەردەبن، کۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان بكرێت بە بەشێك لە کۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی.
بەشکی دیکەی داواکارییەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی گەرمیان بریتیبوو لە؛ رەخساندنی دەرفەت بۆ گواستنەوەی خوێندكاران بۆ زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ە گواستنەوەی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان بۆ شارێكی دیكە، كە توانای بەڕێوەبردنی كۆلێژەكەی لە ڕووی كارگێڕیی و ئەكادیمییەوە هەبێت.هەروەها. داخستنی کۆلێژی پزیشكیی گشتی لە زانكۆی گەرمیان و دابەشكردنی خوێندكارەكانی بەسەر كۆلێژە پزیشكییەكان لە زانكۆكانی تری هەرێم.