محەمەد حەلبووسی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای‌ پەسەندكردنی‌ دەستلەكاركێشانەوەی‌ پەرلەمانتارانی‌ ڕەوتی‌ سەدر، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی‌ پەرلەمان عێراق ڕایگەیاند، دڵسۆزانەو راستگۆیانە هەوڵماندا، تا بەڕێزیان (موقتەدا سەدر) لەم هەنگاوە پاشەكشە بكەن، بەڵام ئەو پێی باش بوو قوربانی بێت نەك پەكخەر.

سەبارەت بەبڕیارەكەی موقتەدا سەدر ڕێبەری‌ ڕەوتی‌ سەدر بە دەستلەكاكێشانەوەی‌ پەرلەمانتارەكانی‌ لە پەرلەمانی‌ عێراق، محەمەد حەلبووسی ڕایگەیاند: لەسەر خواستی سەماحەتی موقتەدا سەدر، بەوپەڕی دودڵییەوە داوای خوشك‌ و براكانمان لە كوتلەی سەدری بۆ دەستلەكاركێشانەوە پەسەندكرد.

وتیشی‌، ئێمە دڵسۆزانە و راستگۆیانە هەوڵماندا، تا بەڕێزیان لەم هەنگاوە پاشەكشەبكەن، بەڵام ئەو پێی باش بو قوربانی بێت نەك پەكخەر، لەپێناوی نیشتیمان‌و گەلدا سوربو لەسەر بڕیارەكەی.

لەسەر داوای‌ موقتەدا سەدر، ئێوارەی‌ ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی‌ عێراق نامەی‌ دەستلەكاركێشانەوەی‌ ئەندامانی‌ فراكسیۆنەكەی‌ پێشكەشی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان كرد، دواتر محەمەد حەلبوسی واژۆی‌ لەسەر نامەی‌ دەستلەكاركێشانەوەكە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا