پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەی گیان لەدەستدان، بەهۆی بوومەلەرزە وێرانەکەی مەغریب لە زیادبووندایە و دوو هەزار کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاشکرایکرد، بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی گیان لەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتووەتە دوو هەزار و 497 کەس بەشێوەیەک، هەزار و 452 کەس لە پارێزگای حەوز گیانیان لەدەستداوە، 762 کەس لە پارێزگای تارودانت، 202 کەس لە پارێزگای شیشاوە و 18 کەس لە شاری مەراکیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەکرد بەپێی ئامارەکان نزیکەی دوو هەزار و 476 کەسیش برینداربوون، هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری بەمەبەستی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروبەرد و خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.
لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.2 پلەی ڕیختەر چەندین ناوچەی مەغریبی هەژاند، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و بەهۆیەوە لە وڵاتەکە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا.