لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکدا، گۆڕێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەو بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دامەزراوەی کەلەپوری نیشتیمانیی ئیناه رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، شوێنەوارناسانی مەکسیکی جەستەی مرۆڤێکیان لەناو گۆڕێکدا دۆزیوەتەوە کە بەشێوەیەکی دەوڵەمەندانە رازێندراوەتەوە و پێشبینی دەکەن مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا.

گۆڕەکە لەو کاتەدا دۆزراوەتەوە کە کرێکاران خەریکی هەڵکەندنی زەوییەک بوون بۆ تەواوکردنی پرۆژەیەکی گەورەی شەمەندەفەری گەشتیاری.

پرۆژەکە بە تێچووی ملیاران دۆلار جێبەجێ دەکرێت و حکومەتی مەکسیک، ئامانجیەتی لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە چەند هێڵێکی شەمەندەفەری گەورە دروست بکات. کە بەشێکی زۆری بۆ راکێشانی گەشتیارانە بۆ شوێنەوارە دێرینەکانی شارستانییەتی مایا لە باشووری مەکسیک و هەروەها برەودانە بە کەرتی گەشتیاری ئەو وڵاتە بەتایبەتی لە هاوینەهەوارەکانی نزیک کەناری دەریاکان.

گۆڕەکە لە نزیک شوێنەوارە دێریینەکانی گەلی مایا دۆزراوەتەوە لە ویلایەتی چیپاسی مەکسیک. حکومەتی مەکسیک بۆ زیاتر برەودان بە کەرتی گەشتیاری، هەوڵی درووستکردنی ئوتێل و کۆمەڵگای گەشتیاری دەدات لە نزیک شاری پالێنک.ئەم شارە لە کۆندا یەکێک بووە لە گەورەترین و سەرسوڕهێنەرترین شارەکانی شارستانییەتی مایا.

پاشماوەی گۆڕەکە لە نزیکەی 2 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە کە پەرستگای بەرز و ژمارەیەک کۆشکی فراوانی تێدایە. تەرمەکە لەناو سندوقێکی بەرددا دۆزراوەتەوە و بەشێوەیەکی ناوازە پێچراوەتەوە. کە پێدەچێت سەر بە دانیشتوویەکی چینێکی دەوڵەمەندی شارەکە بووبێت، کە لەلایەن مایا کۆنەکانەوە بە لاکامها’ ناسراون.

زانایان زۆرترین دەستکەوتە گەورەکانی مرۆڤایەتی لەبواری هوونەر، تەلارسازی، فەلەکناسی و نووسیندا دەگێڕنەوە بۆ شارستانییەتی گەلی مایا کە لە ساڵانی 300 بۆ 900ی پێش زاین لە ناوەڕاستی ئەمریکا و بەشێکی مەکسیک ژیاون و گەشەیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا