ئاڵدار خەلیل: چارەنووسی ئۆجەلان نادیارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری دیموكراتیك “پەیەدە” لەبارەی دۆخی عەبدوڵـڵا ئۆجەلان لەزیندانی ئیمرالی ڕایگەیاند، “هیچ زانیارییەك لەڕێبەر ئاپۆ ناگیردرێت و چارەنووسێكی نادیارە”.

ئاڵدار خەلیل ئاشکرایکرد، “گۆشەگیری ئیدی سنورەكانی مافی مرۆڤی دەرباز كردوە و بەئاستێك گەیشتووە كە هیچ زانیارییەك لەڕێبەر ئاپۆ ناگیردرێت و چارەنووسێكی نادیارە. گۆشارێكی قورسی لەسەرە كە بەدەرە لەگۆشارە دەروونی، سیاسی و یاساییەكان. ئەم كردەوەیە بەفەرمی ئەشكەنجەی بەدەر لەسنورە”.

وتیشی، “لەو كاتەوە كە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ زەحمەتتر كراوە، رێگای چیاكانی كوردستان خراونەتەسەر پشت و لەئێستاشدا شەڕ هەموو شوێنێكی تەنیووە”.

باسی لەوەشکرد، “دەوڵەتی تورك لەناوخۆ و دەرەوەی سنورەكانی دەست لەهێرشی سەر كوردان هەڵناگرێت، بەڵام پلانەكانیان بەو بەرخۆدانەی رووبەرووی بوونەتەوە شكست دێنێت و ئەوەی لەم گۆڕەپانە شكست بهێنێت دەوڵەتی توركیایە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “حكومەتی توركیا تووشی سەندرۆمی كورد بووە، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ دەوڵەتێكی زۆر دووردەستیش بازرگانی بكات، پێش هەر شتێك لەبارەی نزیكبوونی ئەو دەوڵەتە لەگەڵ پەكەكە و كوردان پرسیار دەكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا