تۆمەتبارێک خۆی ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك و بریندارکردنی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ڕۆژی 17ی12ی 2022 لە گوندی گەورەدێ‌ لە قەزای ماوەت بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژراو كەسێكی تر بریندار بوو و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات” .

ئەوەشی خستەڕوو، “هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد”.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ر ، م لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا