داوایەكی یەكێتی بۆ ئارامی زیاتری كەركوك جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواكارییەكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا بۆ ئارامی زیاتری كەركوك دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەمنییەت و ئارامی شارەكە بە پۆلیسی ناوخۆیی دەسپێردرێت و بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوكیش رایدەگەیەنێت: لەساڵی نوێوە پۆلیسی كەركوك مەلەفی ئەمنیی شارەكە دەگرێتە دەست.

لیوا كاوەغەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: لە ساڵی 2023دا بەبڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق مەلەفی ئەمنیی پارێزگاكان درانە دەستی پۆلیسی ناوخۆیی شارەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارەكە لە پێنج پارێزگا كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە و وبڕیاریشە لە ساڵی نوێدا یەكێك لەو پارێزگایانەی بڕیارەكەی تێدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە كەركوك بێت.

لیوا كاوەغەریب وتیشی: هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ وەرگرتنی مەلەفی ئەمنیی و وەزیری ناوخۆی عێراقیش ژمارەیەك ئەفسەری ناردووەتە پارێزگاكە تاوەكو هەڵسەنگاندێك بۆ ئامادەكارییەكان بكرێت و دواتر بڕیاری رادەستكردنی مەلەفی ئەمنیی دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك كارمەندی نوێیان بەشێوەی گرێبەست دامەزراندووە و هەوڵدەدەن لە ساڵی نوێدا ژمارەیەكی تر بگەڕێندرێتەوە، تاوەكو كەموكورتی و ئەو بۆشاییانەی هەیانە پڕبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا