پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوادەكات وڵاتان ئامادەكاری بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی پەتایەکی نوێ بکەن کە بە (x) ناوی هێناوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕێككەوتن لەسەر پەتا دەتوانێت سەرجەم ئەزمون و ئاستەنەگان و چارەسەرەكان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی یەكبخات.
ئاماژەی بەوەەشكرد كە ئومێدیان هەیە وڵاتان پێكەوە بگەنە ڕێككەوتنێك دەربارەی پەتاكە تا ئایاری داهاتوو .
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، لە كۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، تیشكی خستەسەر دەستەواژەی نەخۆشی (x)، كە ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەكی نەناسراو و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2018 باسكراوە، تەئكیدی لەسەر گرنگیی (توێژینەوە، پەرەپێدان، ژێرخانی بەهێزی تەندروستی و ئامادەسازیی كارمەند و هێزی كار) بۆ پەتاکە كردەوە.