لیستی ئەو وڵات‌و كۆمپانیایانەی كار بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێشبركییەكی زۆرخێرا لەنێوان وڵات و كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا هەیە، بەشێوەیەك تا ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ پرۆژەی زانستی رایانگەیاندووە، كە كار لەسەر دروستكردنی ڤاكسینەكە دەكەن.

بەشێك لەو پرۆژانە جێگای ئومێدن و ناوەندە پزیشكییەكان چاوەڕێیان دەكەن، لێرەشدا بەرچاوترین ئەو پێكوتانە دەخەینە بەرچاو:

پێكوتەی زانكۆی ئۆكسفۆردو “ئەسترا زینیكا”
یەكێكە لە دیارترین ئەو پێكوتانەی جیهان چاوەڕێیەتی و زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی پەرەی پێداوە و بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای “ئەسترازینكا”ی بەریتانی بەرهەمی دەهێنن، دوای تاقیكردنەوەی لەسەر زیاتر لەهەزار نەخۆش دەركەوتووە، كە دژە تەنی بەهێزی لەجەستەی نەخۆشەكاندا دروستكردووە.

پێكوتەی “كانسینۆ بیۆلۆجیكس”ی چینی
ئەم پێكوتەیە بەپشتیوانی “كانسینۆ بایۆلۆجیكس”ی چینی پەرەی پێدەدرێت، لە بەرهەمهێنانی دژە تەنەكاندا لە جەستەی ٥٠٠ نەخۆش، ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.

پێكوتەی “بایۆنتیك فایزەر”ی ئەڵمانی ئەمەریكی‌و “ڤالنیڤا”ی فەڕەنسی
لەماوەی رابردوودا، حكومەتی بەریتانی رایگەیاند، ڕێكەوتنی كردووە بۆ كڕینی ٩٠ ملیۆن دانە لە دوو ڤاكسین لەئێستادا لەقۆناغی پەرەپێدانداندان و كۆمپانیای هاوبەشی “بایۆنتیك- فایزەر”ی ئەڵمانی ئەمەریكی و تاقیگەكانی “ڤالنیڤا”ی فەرەنسی دروستی دەكەن.

ئەو دوو پێكوتەیەش لەپێشەنگی پێكوتە چاوەڕوانكراوەكاندان، ڕێكەوتنەكە بەجۆرێكە كۆمپانیا هاوبەشە ئەڵمانی ئەمەریكییەكە ٣٠ ملیۆن دانە بەرهەم دەهێنێت و گرووپە فەرەنسییەكەش ٦٠ ملیۆن دانە لەو پێكوتەیە بەرهەمدەهێنێت .

پێكوتەی مۆدێرنای ئەمەریكی
كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریكی لای خۆیەوە رایگەیاندووە، تاقیكردنەوە كلینیكییەكانی پێكوتەكە گەیشتووەتە قۆناغەكانی كۆتایی، بەوەش دەبێت بەیەكەم كۆمپانیا، كە دەگاتە ئەو قۆناغە پێشكەوتووە.

بەو راگەیاندنە كۆمپانیای مۆدێرنا دەبێتە پێشەنگی ئەو پێشبڕكی جیهانییەی لەپێناو دروستكردنی پێكوتەی دژ بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا هەیە.

پێكوتەی وەزارەتی بەرگری روسیا
یەكەم پێكوتەی روسییە، كە لە دروستكردن و بەرهەمهێنانیدا پسپۆڕانی سەربازی روسی و زاناكانی ناوەندی “گامالی” بۆ توێژینەوەكان بەشداریان تێدا كردووە، یەكێكی ترە لەو پێكوتانەی بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری روسیا زۆری نەماوە بۆ بەكارهێنان ئامادە بێت.

بەگوێرەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەئێستادا تاقیكردنەوە لەسەر ٢٣ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەكرێت.

لای خۆشییەوە، سومەییە سوامیناسنی گەورە زانای ڕێكخراوەكە رایگەیاند، بۆ ئەوەی كردەیی بین، پێشبینی دەكەین تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١ ، ڤاكسینێك بەردەست بێت، كە بتوانرێت لەسەر ئاستێكی فراوان بەكاربهێنرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا